بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد کە پێکهاتبوو لە ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و سوڵتان بن موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و حوسێن بن علی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و بنبەست و ئاڵۆزییەکان گرتنەبەری شێوازی دیالۆگ و دوورکەوتنەوەیە لە شەڕ و کاولکاری.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانی کرایەوە.
Your Comment