بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئێواره‌ى سێشه‌ممه 14ـی ئایاری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆکوه‌زيرانى عێراق کۆ بووه‌تەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، "ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و پرسه هاوبه‌شه‌کانى هه‌ردوولا بيروڕايان گۆڕييهوه، هاوکات باسيان له به‌رنامه‌ى کاریى حکوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و پلان و ستراتيژى پێشخستنى ئابوورى و په‌ره‌پێدان له‌ته‌واوى عێراق کرد".
له ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند دۆسيە و پرسێکى هاوبه‌شى نێوان حکوومه‌تى عێراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خرانه به‌رباس و جه‌خت له به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌کاندا کرايه‌وه، بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ياسا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک لە بەغدایە و بڕیارە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام بدات.
Your Comment