پارتی بە په‌نابردنه‌ به‌ر دادگای فیدڕاڵی، په‌رداخه‌ ژه‌هره‌که‌ی خوارده‌وه

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی په‌رداخه‌ ژه‌هره‌که‌ی خوارده‌وه‌ و په‌نای برده‌ به‌ر دادگای فیدڕاڵی و به‌م هه‌نگاوه‌ی شکستێکی دیکه‌ی بۆ خۆی تۆمارکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له‌ پۆستێکدا له‌ ژێرناونیشانی "دواجار پارتی په‌رداخه‌ ژه‌هره‌که‌ی خوارد" له ‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک نووسیویه‌تی: "هه‌میشه‌ پارتی له‌کاتی ئاساییدا ده‌یوت دادگا باڵای فیدڕاڵی ناده‌ستووریه‌ و له‌و کاتانه‌شی که‌تینی بۆ ده‌هات نه‌ک ده‌یوت ناده‌ستووریه‌ به‌ڵکوو به‌ دادگای زه‌مانی به‌عس ده‌یشوبهاند و ناوزه‌دی ده‌کرد به ‌دادگای شۆڕش و له‌ کۆتا به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کاندا وترا شتێک نییه‌ به‌ناوی دادگای باڵای فیدڕاڵی".

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌، "له‌دوای ئه‌وه‌ی بینییان وا کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر رێوشوێنه‌کانی هه‌ڵبژاردن و به‌دڵنییایی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌گه‌ر پارتیش ڕێگری بکات و به‌تۆپزی نه‌هێڵێت هه‌ڵبژاردن له‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات نفوزی ئه‌ودان بکرێن، دوور نییه‌ له ‌خراپترین باردا عێراق په‌نابه‌رێته‌به‌ر ناردنی هێز بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردن و له‌ بارێکی ئاسایشدا کۆمسیۆن بڕیاری سزادانی پارتی بدات له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم و عێراق و یاساغی بکات، بۆیه‌ ئامۆژگاریه‌کانی هێزه‌ شیعیه‌کان و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تیشی گوێ لێگرت و په‌نای برد بۆ ئه‌و دادگایه‌ که‌ تا دوێنێ پێی ده‌وت دادگای شۆڕش".

به‌وته‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، "پارتی به‌م هه‌نگاوه‌ی شکستێکی دیکه‌ی بۆ خۆی تۆمارکرد که‌ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کورتیان ده‌کاته‌وه‌".

یه‌که‌م:

ئیتر ئه‌وه‌گوزه‌شت پارتی باسی دادگای باڵای فیدڕاڵی بکات به‌ناده‌ستووری و دادگای شۆڕش.

دووه‌م:

پارتی بیه‌وێت یان نا دانپیانانی راسته‌وخۆ و ڕاشکاوانه‌ی کردوه‌ به‌ته‌واوی بڕیاره‌کانی دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌بێت ده‌رئه‌نجامی بڕیاره‌کانیشی قبووڵ بێت.

سێهه‌م:

له‌م سکاڵایه‌دا پارتی هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستکه‌وتوه‌ که‌ بڕگه‌که‌یان وه‌ستاندوه‌ تا ده‌رچه‌یه‌ک ده‌دۆزرێته‌وه‌ بۆ به‌شداری پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گینا هێشتا زووه‌ دادگا مه‌رجه‌کانی پاتی قبووڵ کردبێت.

چواره‌م:

ئه‌گه‌ر دادگای باڵای فیدڕاڵ له‌به‌ر به‌شداری پارتی هه‌ندێک گۆڕانکاری بکات، ئایا پارتی دڵنیایه‌ ده‌رئه‌نجامه‌کان به‌دڵی ئه‌و ده‌بن.

پێنجه‌م:

له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ دژوارتر ئه‌گه‌ر دادگای باڵا سوور بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی ئایا پارتی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئیعترافکردن به‌ بڕیاره‌کانی دادگای باڵای فیدڕاڵی.

شه‌شه‌م:

ئه‌گه‌ر دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌دوای ئه‌م بڕیاره‌ بڕیاری له‌وه‌ دژوارتریدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێم و خودی پارتی  ئه‌وکاته‌ پارتی هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت.

News Code 223471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha