بەبانکی کردنی‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم یەکلایی کراوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هادی عامری، دەڵێت، بەبانکیکردنی‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتایی هاتووه ‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنی کۆ بوویەوە، دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، عامری له ‌لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ‌و له‌باره‌ی‌ پرسی‌ بەبانکیکردنی‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وتی‌، بەبانکیکردن کۆتاییهاتووه‌، ئەوەش بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە، بەڵام چۆنێتی بەبانکیکردن، پشتیوان بەخودا چارەسەر دەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەکردەیی ئەو مووچەیە بگاتە دەستی فەرمانبەری هەرێمی کوردستان، وەک چۆن دەگاتە دەستی فەرمانبەران لە هەر فەرمانگەیەک لە فەرمانگەکانی دەوڵەت."

سه‌ركرده‌ی‌ دیاری‌ شیعه‌كان ‌و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە ڕایگه‌یاند: سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە کەی هەڵبژاردن دەکرێت، نێچیرڤان بارزانی بیر لەوە دەکاتەوە رۆژێک دیاری بکات لای هەمووان پەسه‌ند بێت.

News Code 223414

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha