بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتی کوردستان لە میانى دیدارێکیدا لەگەڵ قەداسەتی پاتریاک مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان ڕایگەیاند، بوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان لە هەرێمى کوردستان شانازییەكی گەورەیە و جەختیشی لەوە كردەوە، كە بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لەو فەرهەنگە دەكەین و دەوڵەمەندتری دەكەین.
سەرۆكى پارتى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى لەسەر یاساى هەڵبژاردن و نەهێشتنى کورسی کۆتا و پێکهاتەکان بە نادەستووریی نابرد و وتى: بە بێ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیە و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، چوونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند، بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
News Code 223403
Your Comment