بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، لە ئێستادا زانیاری ئەوە درکێندراوە، سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی هەبێت بۆ بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان، ئەم لەشکرکێشیە، پێشێلکاریەکی ڕوونی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە، شەڕ و ئاڵۆزیی نەک چارەسەری هیچ گرفتێک ناکات، ئالۆزیی گەورەتر دروست دەکات.
ئاماژهی بهوهشكردووه، گەلی کورد گەلێکی ئاشتی خوازە و پێوستە دۆسیەی کورد لە تورکیا بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت، "ئێمە لە ڕەوتی هەڵوێست، بانگەوازی ئاشتی دەکەین و دژی لەشکرکێشین، داوای هەڵوێستی نیشتیمانی فراوان دەکەین".
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی دەشڵێت، "داواکارین حکوومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێم هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت بەرامبەر ئەگەری هەر لەشکرکێشیەک".
Your Comment