هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ۱۹۹۱ , لەسەر بنەمای دوو حیزبی سەرەکیی واتا پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUK) دامەزرا. یەکەمین هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە ساڵی ۱۹۹۲ بەڕێوەچوو، بەڵام ئەم دوو حزبە نەیانتوانی بۆ ئیدارەدانی هاوبەشی هەرێم بگەنە ڕێێکەوتن و لە کۆتاییدا هەرێمی کوردستان بەسەر دوو ئیدارەی جیاوازدا دابەش بوو. ئەم دۆخە کە پێکدادانی خوێناویی دوو حزبی پارتی و یەکێتیی لێکەوتەوە، تا ساڵی ۲۰۰۳ و گۆڕینی حکوومەتی عێراق بەردەوام بوو.
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایگهیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیزاین کراوە و ساختەکاری لە بەرژەوەندی هێزە دەسەڵاتدارەکان ئەنجام دراوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی ڕایگهیاند، زانیاری ئەوە درکێندراوە، سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی هەبێت بۆ بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان.