بەشی ئێران- وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند، کاردانەوەکانمان بهرامبهر به ڕژێمی زایۆنی ڕەوا و بهگوێرهی یاسا نێودهوڵهتییهکان بوو.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئاشکرابوونی ڕاستییەکان بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی وتەی "بوونی دەزگای مووساد لە هەرێمی کوردستان"، پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە، چەکە پێشکەوتووەکانی ئێران دەتوانێت بگاتە زۆر لەو شوێن و وڵاتانەی کە بە دوژمنی خۆی دەزانێت، کەچی بۆ خەڵکی بێ چەک و بێ تاوانی هەرێمی کوردستان ئازایە؟
بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیوادارن بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر هەمانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.