فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانیان دەست پێکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان؛ گەشتە ئاسمانییەکانیان دەست پێکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی هەولێر بە کوردستان۲۴ـی ڕاگەیاندووە، کاتژمێر ۰۹:۰۰ـی ئەمڕۆ یەکشەممە، ۱۴-۰۴-۲۰۲۴، جارێکی دیکە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕووی فڕۆکەکاندا کرایەوە و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەستیان بە گەشتە ئاسمانییەکانیان کردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوێنێ شەوەوە، بەهۆی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل؛ هەر یەکە لە عێراق، ئوردن، سووریا، لوبنان و چەند وڵاتێکی دیکە بەشێوەیەکی کاتی، ئاسمانیان بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکەوانیدا داخست، ئەمەش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی.

News Code 223341

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha