بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان؛ گەشتە ئاسمانییەکانیان دەست پێکردەوە.
بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکا.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شەممە کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی کوێت رایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق بەشێوەیەکی کاتی ھەڵپەساردووە، ئەوەیش دوای ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە دوێنێ ھەینی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.