بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا بە ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وت: "وه‌فدێکى پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی محەمەد کەمال بەرپرسی لقی پارتی لە کەرکووک سەردانیان کردین و گفتوگۆمان لەسەر چەند بابەتێک کرد".
ناوبراو ده‌شڵێت: "سوپاسی هەڵوێستی پارتیمان کردوە بەوەی ڕازیبوون پۆستی پارێزگار لەنێوان سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی پارێزگاکە (کورد، عەرەب و تورکمان) بەشێوەی خولیی ئاڵوگۆڕ بکرێت، ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە کە ئەوان کاری بەیەکەوەیی دەکەن لەپێناو بەرژه‌وەندیی هەموو پێکهاتەکان".
تۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرەی تورکمانیی لەگەڵ دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگاکەیە بەشێوەی لەسەدا 32 لەنێوان پێکاتەکان، بۆئەوەش پڕۆژەی ئیدارەیەکی هاوبەشیان بۆ پارێزگای کەرکوک پێشکەشکردوە کە گونجاوترین چارەسەرە بۆئەوەی پۆستە سەرەکییەکان لەنێوان سێ پێکهاتەکەدا ئاڵ‌وگۆڕیان پێبکرێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى پارتیش له کاتێکدایه، یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان وه‌کوو براوه‌ى یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و پارێزگایه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، ئه‌و پێشنیازه‌ى ڕه‌تکردۆته‌وه و پێشتریش سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ ئاشکرایانکرد، هاکان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا وتویهتى، پێشنیازى ئاڵوگۆڕى پۆسته‌کانى که‌رکووک به‌شێوه‌ى خولیى ئه‌وان بۆ تورکمان و له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانیشه‌وه بۆ کورد و عه‌ره‌بیشیان ڕه‌وانه‌کردوه.
Your Comment