بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "سه‌ردانی مێژویی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سووریا جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌كی گه‌وره‌یه.

عەبدی راشیگه‌یاندووه، نێچیرڤان بارزانی هه‌میشه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له پاڵپشتیكردنی دۆزی كورد له سووریا به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌ت و "پێمانوایه ئه‌م سه‌ردانه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سووریا و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، بیروڕایان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە، گۆڕییه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه هەردولا داكۆكییان له بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاریکاریی هەرێمی و چارەسەرکردنی ئاشتییانه‌ى کێشەکان کردەوە، هاوكات شه‌رع سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووریا له كاتى شه‌ڕدا.
Your Comment