هیچ حزبێکی نوێ لە لایەن منەوە دانەمەزراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت ئەو هەواڵانەی باس لە دامەزراندنی حزبێکی نوێ لە لایەن منەوە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەشداری دەکات، لە دوای کۆنگرەی پێنجی یەکێتییەوە ئەو بڕیارەی ئاشکرا کردووە، بە هەر لیست و حزبێکیش بێت بەشداری دەکات و وتیشی، "بەڵام ئەو حزبەی بە ناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە."

لاهوور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی ئێستای بەغدا دەسەڵاتی میلیشیایە و هەموو کات نیازی خراپیان هەیە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، تەنانەت ئەوەی محەمەد شیاع سوودانی کرد بە سەرۆک وەزیرانی عێراق لایەنێکی میلیشیا و چەکدارە.

ئەوەشی خستەڕوو، نیگەرانی تەواویی خۆی بۆ بۆردوومانەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەردەبرێت، بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئەوەیە، لایەنی سلێمانی پێی خۆشە هەولێر بۆردوومان بکرێت و لایەنی هەولێریش پێی خۆشە سلێمانی بۆردوومان بکرێت.

News Code 222973

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha