بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە پلانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، چەند حەشارگەیەکی داعش بۆردوومان کران.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئۆپەراسیۆنەکە لە رێگەی فڕۆکەی ئێف ۱۶ەوە لە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامدرا و چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە گوندی ئەلگەبەی سەر بە پارێزگای دیالە بۆردوومان کران.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە ئەنجامدرا و توانیان چوار چەکداری داعش بکوژن و چەندین چەک و کەرەستەی وێرانکەری ئەو چەکدارانە لە ناوبەرن.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانیش، یەکێک لە کوژراوەکان "مەجید مەعیوف"ە کە ناسراوە بە "سەربازی رێگر".
Your Comment