بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نۆرس پرێس لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، لەچوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان بەڕێوبەرێتی کامپی هۆل و لیژنەی ئەمنی و لیژنەی کۆچبەران و ئاوارەبوواندا لە پەرلەمانی عێراق، گرووپێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لەو کامپەی رۆژهەڵاتی حەسەکەوە بۆ عێراق گواستەوە.
گرووپە نوێیەکە کە لە کامپەکەوە بەرەو خاکی عێراق لە رێگەی کاروانێکی ئۆتۆمبیلەوە بە یاوەری پاسەوان بەڕێکەوت پێکهاتبوون لە ۶۵۹ کەس لە ۱۷۳ خێزانی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی کە بریتی بوون لە ژن و منداڵ و پیاو.
خێزانە عێراقییەکان لە کامپی هۆلەوە بەرەو کەمپی جەدع لە پارێزگای مووسڵ لە عێراق گواسترانەوە.
Your Comment