دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایه‌کى یه‌کێتیه‌وه‌ کۆ ده‌بێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق، لەبارەی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی یەکێتیی نیشتمانی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکێتی لەڕێگەی زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سکاڵای لەسەر مادەکانی ۱-۹-۱۵-۲۲-۳۶ی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە، لەڕێگەی ئەم سکاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی ۲۵ی شوباتی داهاتووی کوردستان، کار بەیاسای ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق بکرێت کە ساڵی ۱۹۹۲ لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە دەرکراوە.

سه‌رچاوه‌یه‌کیش باس له‌وه‌ده‌کات، ئەگەر دادگا سکاڵاکەی یەکێتیی پەسەند    بکات، بەگوێره‌ى یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت دادوەرەکان دەبێت سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن لەبری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەروەها ۱۱ کورسی "کۆتا"ی پێکهاتەکان هەڵدەوەشێتەوە ‌و تەنها ۵ کورسی کۆتا بۆ مەسیحییەکان دەمێنێتەوە.

به‌گوێره‌ى یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی، شێوازی هەڵبژاردنی کوردستان لەیەک بازنەییەوە دەگۆڕێت بۆ چەند ناوچەیەکی هەڵبژاردن.

News Code 222529

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha