بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکێتی لەڕێگەی زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سکاڵای لەسەر مادەکانی ۱-۹-۱۵-۲۲-۳۶ی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە، لەڕێگەی ئەم سکاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی ۲۵ی شوباتی داهاتووی کوردستان، کار بەیاسای ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق بکرێت کە ساڵی ۱۹۹۲ لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە دەرکراوە.
سهرچاوهیهکیش باس لهوهدهکات، ئەگەر دادگا سکاڵاکەی یەکێتیی پەسەند بکات، بەگوێرهى یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت دادوەرەکان دەبێت سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن لەبری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەروەها ۱۱ کورسی "کۆتا"ی پێکهاتەکان هەڵدەوەشێتەوە و تەنها ۵ کورسی کۆتا بۆ مەسیحییەکان دەمێنێتەوە.
بهگوێرهى یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی، شێوازی هەڵبژاردنی کوردستان لەیەک بازنەییەوە دەگۆڕێت بۆ چەند ناوچەیەکی هەڵبژاردن.
Your Comment