بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەرگیز نابێتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی تورکیا

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بە ئاشتیخوازانە بوونی پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کرد و وتی ئەم ئیدارەیە هەرگیز نابێتە مەترسی بۆسەر تورکیا.

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی بیانتی بەریتانی ڕایگەیاندووە: لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۳ ئەو کاتەی یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاسایشی سنوورەکانیان دەپاراست لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆ بووینەوە و بەرپرسانی تورکیا بە ڕاشکاوی بە منیان وت: "ئێمە سوپاسی ئێوە دەکەین چوونکە هێزە کوردەکان سنوورەکان دەپارێزن و هەر بەبۆنەی ئەم هێزانەوە سنوورەکان ئارامن، بەڵام لە هەر شوێنک هێزەکانی سوپای ئازاد بن کێشە و گرفتی هەمیشەیی هەیە".

ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاندووە: «ئەنقەر زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکە دەزانێت کە ئێمە هەرگیز نابینە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی تورکیا. لە بواری دیموکراسیشەوە کاریگەریی ئەرێنیمان بووە. ئەگەر ئاسایش و ئاشتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیر ببێت، کاریگەریی ئەرێنیی ئێمە زۆر زیاتر دەئەکەوێت».

لە کۆتاییدا سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات جەختی کردەوە کە پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاریگەریی ئەرێنی لە سەر تورکیا دەبێت بەڵام دەسەڵاتی ئێستای تورکیا ئەم دۆخە وەکوو هەڕەشەیەک وێنا دەکات.

News Code 222517

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha