خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێی‌ڕاگه‌یاندوون، خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به ‌مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر له‌باره‌ی دیداره‌که‌ی عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و شاندی حزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیران بڵاوی‌کردۆته‌وه‌: "سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقمان کرد، داوای مووچه‌خۆران و خه‌ڵکی هه‌رێممان له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ پێگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ردا وتی، خۆم به‌به‌رپرسیار ده‌زانم به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک و هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک هاوڵاتیان و مووچه‌خۆرانی به‌سڕه‌ و مووسڵ و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق".

سۆران عومه‌ر باسی له‌وه‌ش کردووه‌: ده‌رباره‌ی جیاکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ بابەتەکانی تر، سوودانی وتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پرسی مووچه‌ جیا بکرێته‌وه‌، له‌بابه‌ته‌کانی دیکه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی هه‌مواری یاسای بوودجه‌ین بۆ ساڵی ۲۰۲۴".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشکراشی کردووه‌، بۆ بابه‌تی نه‌وت سه‌رۆک وه‌زیران وتی: "به‌ده‌رچواندنی یاسای نه‌وت و گاز کێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێمیش چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین".

News Code 222368

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha