بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەو میدیا بڵاوی کردەوە لەدوای تەواوبوونی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، بەرپرسانی یەکێتی بڕیاریانداوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی ئاسایی بکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند هەنگاوێکیان ناوە بەو ئاڕاستەیە. لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ ماوەیەک بە تەنیا کۆبوونەوەتەوە، دواتر قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی چوونەتە ماڵی نێچیرڤان بارزانی و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردووە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنیان.
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، فایلی یەکێتی داوە بە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لە کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان هەردوولا کراوە و لێکتێگەیشتنیان کردووە، لەسەر بەشی زۆری کێشەکان.
یەکێتی و پارتی لەسەر بەشێک لە فایلەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و هاوکاریکردنی یەکتری و ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی گەورە لەنێوان هەردوولادا. بەشێک لەو کێشانەی کە بڕیارە لەسەری رێکبکەون و لێکتێگەیشتنان کردووە لەوانە "رێککەوتنێکی نوێی نێوان هەردوولا، هاوکاری پارتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی، هاوکاری یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکانیان لەگەڵ بەغداد، بەتایبەت پرسی نەوت و مووچە و بوودجە، پرسی هەڵبژاردن کە ئەگەری دواخستنی هەیە، پرسە ئەمنییەکانی نێوانیان، هەڵبژاردنی کەرکووک ...".
Your Comment