بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کۆبووەوە و پشتیوانیی خۆی بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانی ئەوەن کە هەنگاوی پێویست بنرێت بۆ راستکردنەوەی بارودۆخ و پاراستنی سەقامگیریی کەرکووک و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەبەرانبەر ئەو کەسانەی بوونە هۆی نانەوەی ئاڵۆزی و رشتنی خوێنی هاووڵاتیانی کەرکووک.
قسەکانی بارزانی هاوکاتە لەگەڵ قوڵبوونەوەی کێشەکانیان لەسەر بەشە بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەردوولا یەکتری بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکان و یاسای بوودجە تۆمەتبار دەکەن.
Your Comment