ژاپۆن هەنگاوێکی نوێ لەدژی PKK هەڵدەگرێت

بەشی جیهان- پەرلەمانی ژاپۆن یاسای دەستبەسەرداگرتنی سامانی PKKی تێپەڕاند، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئەم گرووپە کوردە هێماکانی خۆیان لەو وڵاتەدا بەرز کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەنووسێکی ژاپۆنی بەناوی ئیشی تاکاکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە ئیدارەی ژاپۆن هەنگاوێکی نوێی دژ بە پەکەکە هەڵگرتووە و بەنیازە ڕووبەڕووی ئەو گرووپە و لایەنگرەکانی لە ناو خاکی ژاپۆن ببێتەوە.

بەگوێرەی نووسراوەکەی ئەم هەواڵنێرە ژاپۆنییە و هەورەها گۆڤاری تەردەف، پەرلەمانی ژاپۆن کاردانەوەی نیشان داوە بەرامبەر بە هەڵکردنی ئاڵا و هێماکانی  PKK لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵدا و یاسایەکی پەسەند کردووە کە بەپێی ئەو یاسایە هەموو ئەو سامانەی کە حکوومەتی ژاپۆن بزانێت دارایی پارتی کرێکارانی کوردستانە دەستی بەسەردا دەگیردرێت.

ئەم گۆڤارە دەشنووسێت حکوومەتی ژاپۆن نیگەرانە کە چالاکییەکانی لایەنگرانی پەکەکە لەناو خاکی وڵاتەکەی کاریگەریی بێت لەسەر پێوەندییەکانی نێوان تۆکیۆ و ئەنقەرە. بۆیە دەسەڵاتی ژاپۆن لەوان پەرلەمان و ناوەندە بڕیاردەرەکانی تر دەیانەوێت چالاکییەکانی پەکەکە لە ژاپۆن سنووردار بکەن یان بەتەواوێتی ڕایبگرن.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ۲۰۰۰ پەنابەری کوردی تورکیا ڕووبەڕووی هەڕەشە و تۆقاندن بوونەتەوە. ئیدارەی ژاپۆن لەمپەڕی جیددیی بۆ چالاکیی پەنابەران ناوەتەوە.

News Code 223494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha