مەسعوود بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان، کۆ بۆوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ فڕاکسیۆنی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان، کۆبۆوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا مەسعوود بارزانی سوپاسی "ڕۆڵ و ماندووبوونی ئەندامانی فڕاکسیۆنی پارتی کرد و دەستخۆشی لێ کردن کە لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا کارەکانی خۆیان بە باشی بەجێگەیاندووە و پابەندی ئەرکەکانیان بوونە".

بارزانی داواشی کرد بەردەوام بن لە ڕۆڵی خۆیان لە بوارە جیاجیاکان و خزمەتی کوردستان و پارتی بکەن. ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە پارتی ئومێدی سەرەکیی خەڵکی کوردستانە و پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و فەرهەنگ و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردستانی بێت.

سەرۆکی پارتی هەر لە درێژەی قسەکانیدا هێمای بە بارودۆخی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ دا.

News Code 221808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha