بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوی كرده‌وه له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی یه‌په‌گه بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات و كه‌مپی پۆلیس له ئۆنجوپنار، حه‌وت ئەندامی ئەو گرووپەیان کوشتووە.
له راگهیهندراوکەدا ئاماژه به‌وه‌كراوه یەپەگە به هاوه‌ن و تۆپهاوێژ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی جیبرین له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات و كه‌مپی پۆلیس ئۆنجوپنار.
ئەو وەزارەتە جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، زیان به سه‌رباز و پۆلیسه‌كانی تورکیا نه‌گه‌یشتووه، وه‌ڵامی هێرشه‌كان دراوه‌ته‌وه و ئەو حەوت ئەندامەی یەپەگە کە کوژراون دوانیان كاربه‌ده‌ستن. هه‌روه‌ها باره‌گایه‌كیشیان خاپوور كراوه.
Your Comment