نەوەی نوێ دژایەتیی خۆی لەگەڵ هەوڵی یەکێتی بۆ پەسەند کردنی بڕگەیەک لە بوودجەی عێراق ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ دژى ئه‌و هه‌وڵه‌ى یه‌كێتى ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بوودجه‌ به‌یه‌كسانى به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش نه‌كرا، پارێزگاى ناڕازى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه‌ بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌: "هەوڵدان بۆ لەت‌لەت کردن و لاواز کردنی هەرێم و دامەزراوەکانی هەرێم، هیچ ئازایەتی و شەهامەتی تیا نییە، هەموو کەس دەتوانێت شتگەلێک تێک بدات، بەڵام تەنها مرۆڤە ڕەسەنەکان و سەرکردەکان دەتوانن چاکسازی بکەن و وڵاتەکەیان پێشبخەن، لە بری تێکدان و لەت کردن".

ناوبراو ده‌ڵێت: "خەونی ئێمە خۆشگوزەرانیە بۆ خەلک و گۆرانکارییە لە سیستەمی سیاسی و ئیداری هەرێم بەرەو دامەزراوەیی بەهێز، لەسەر خاکێکی سەقامگیر، نەک گەرانەوە بۆ خاڵی سفر. بۆیە دژی هەموو هەوڵێکی لەو جۆرە دەبین لە داهاتوودا. وە لە ئێستاشدا دەستبەرداری مافی هاوڵاتییان نابین لە پەرلەمان، لە نێویشیاندا گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

فراكسیۆنى یه‌كێتى پێشتر خاڵێكى له‌نێو ڕاپۆرتى لیژنه‌ى دارایی جێگیر كردوه‌ ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێم دادپه‌روه‌رانه‌ بوودجه‌ى دابه‌ش نه‌كرد پارێزگاى ناڕازى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بكات.

News Code 221622

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha