بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئینگلیزی زمانی new region ڕایدەگەیێنێت: "بڕیارە لە ڕۆژانی ۱۱ بۆ ۱۳ی ئەم مانگە کۆڕبەندێکی گرنگ لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەبچێت، کە چالاکییەکی سیاسی گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت، لە کۆڕبەندەکەشدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی سووریاش ئامادە دەبن".
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت لە کۆڕبەندەکەدا نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع یەکتر ببینین و چاویشیان بە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بکەوێت.
کۆڕبەندی ئەنتاڵیا چەند ساڵێکە لە شاری ئەنتاڵیای ئەنجام دەدرێت و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بەڕێوەدەچێت، کە ساڵانە ژمارەیێکی زۆر لە سەرکردە و سیاسەتمەدار و سەرۆکی وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن.
Your Comment