بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌راوێزی به‌شداریی له چوارەمین کۆڕبەندی دیبلۆماتی ئەنتاڵیا ڕایگەیاند: پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان که عێراق به تورکیا و وڵاتانی ناوچه‌که ده‌به‌ستێته‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاک کردنی که‌رتی ئابووری له نێوان هه‌ردوو وڵات. گوتیشی، عێراق خوازیاری فراوان کردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌کانه له‌گه‌ڵ تورکیا به‌تایبه‌تی له بواره‌کانی ئاسایش، وزه و وه‌به‌رهێنان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوکات باسی له‌وه کرد، پشتیوانی له هه‌ر چاره‌یێکی سیاسی و دیپلۆماتی ده‌که‌ن که ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی هه‌رێمی و کۆتاییهێنان به ململانێ چه‌کدارییه‌کان به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی. جه‌ختیشی کرده‌وه، به وردی چاودێریی جووڵه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتیی له نێوان حکوومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) و لێکه‌وته‌کانی له‌سه‌ر ئاسایشیی نیشتمانی و هه‌رێمی.
Your Comment