بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، کۆ بووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌که، تاوتوێ کرا؛ هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
وەک لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "هه‌ردوولا، پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له كێشه‌كان و ئاڵۆزيى زياتر".
له ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هه‌ردوولا، باس كران.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا پرۆسەی نوێی ئاشتی به "گرنگ و مێژوويى" لە قەڵەم دەدەن و جەخت لە سەرخستنی دەکەنەوە.
News Code 225206
Your Comment