بەپێی هەواڵی کوردپرێسف لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە: نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆ بووه‌وه و پەیوەندییەکانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنوکەیییه‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە هه‌ردوولا جەختیان له‌وه‌كرده‌وه، كه به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له پەیوەندییەکان له‌نێوان ڕووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ فراوان كردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له بواره جیاكاندا، دووپات كرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment