بێ دەنگ بوونی پووتین و ڕووسیا، لەبەرامبەر کۆرسک!!
لە غەزە جۆرێک لە هودنە و گۆڕێنەوەی بارمەتەکانی ئیسرائیلی و زیندایکراوانی فەلەستینی هاتە ئاراوە.
لە ڕیازی پایتەختی سعوودیەش، گفۆگۆکانی ( ئەمریکا و ڕووسیا) و ( ئەمریکا و ئۆکرانیا) گەرمگوریێکی باشی بەخۆوە بینی.
لەو کاتانەدا، بەهیچ شێوەیێک باسی مەلەفی ئێران و هەڕەشە بۆسەر ئێران لەئارا نەبوو. بەڵکوو لەوکاتەدا ڕووسیا وەک ناوبژیوانێک لەنێوان ئێران و ئەمریکا خۆی تەرح کرد، هەروەها سعوودیەکانێش هەوڵی هێنانی گفتووگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکایان بۆ ڕیاز خستە سەر مێز.
بەڵام بۆ لەناکاو ڕێڕەوەی ئاشتی ترەمپ بۆ هەڕەشەو شەڕ نانەوە دەگۆڕێ؟
لەناکاو دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە و هەڕەشەی جەنگ و زەبر وەشاندن لە ئێران و لێدانی حوسیەکانی یەمەن دەبێتە مانشێتی هەواڵەکان.
هێزی دەریایی و ئاسمانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەلات بەڕێدەکەوێ.
پرسیار ئەوەیە هۆکاری ئەو گۆڕانکاریە لە سیاسەتی (ترەمپ )چی بوو؟
بەخوێندنەوەی من، ئەم گۆڕانکاریە دوای پەیوەندیە تەلەفۆنیە دووسەعات و نیوەکەی نێوان ترەمپ و پووتین لە ٣/١٩ سەبارەت بەپلانی ڕاگرتنی شەڕ بۆ ماوەی مانگێک لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا سەرهەڵدەدا.
یەکسەر پلانی شەڕ ڕاگرتن دەگۆڕێ بۆ پلانی هێرش نەکردنە سەر سەرچاوەکانی وزەی یەکتر.
هۆکاری ئەم گۆڕانکاریەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕازی نەبوونی پووتین بە ڕاگرتنی شەڕ، تا تەواوی هێزەکانی ئۆکرانیا لە هەرێمی کۆرسکی ڕووسی نەکشێتەوە، ڕووسیا شەڕ ڕاناگرێ.
لەبەرامبەر ئەوەش ئۆکرانیا بە پاڵپشتیی ئەورووپییەکان ئەو مەرجە و داواکاریەی، ڕووسەکان ڕەت دەکاتەوە. ئەوەبوو ئەمریکییەکان بێ دەنگیان لە پرۆسەی ئاشتی ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد.
لەجیاتی گوشار خستنە سەر ڕووسیا، جانسێکیان دا بە ڕووسەکان کە ئەو ئامانجە بەدیبهێنن، بۆیە ئێستا ڕووسیا بە هەموو توانای، لە هەوڵی ڕزگارکردنی هەرێمی کۆرسکە.
لێرەوە ئەمریکا و ئیسرائیل، بۆسەرقاڵ کردنی جیهان، فرەست هێنان لە بێ دەنگ کردنی ڕووسیا.
کاتی یەکلا کردنەوەی چەسپاندنی پرۆسەی سەقامیگیر کردن و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دێننە ئاراوە. ئەویش بە یەکلایی کردنەوە و لەناوبردنی حەماس و لەباربردنی هەڕەشەی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران و لەناوبردنی حوسیەکان، و سەپاندنی باجی گۆمرگی لەلایەن ئەمریکا لەسەر کاڵاکانی وڵاتانی جیهان.
دانانی ئەو باجانەش بە مەبەستی هاوسەنگ کردنی ڕێژەی باجەکانە لە نێوان ئەمریکا و ئەو وڵاتانە، نەوەک بەردەوامی دان و کارکردن لەسەری.
ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو ئۆپشنەی بۆ ڕووسەکانی فەراهام کرد، بێ دەنگی ڕووسەکانی مسۆگەرکرد، بۆ گوشار خستنە سەر ئێران و حەماس و حوسیەکان.
لەکۆتایدا دەپرسین ، ئایا هێنانی هێزی دەریایی و ئاسمانی ئەمریکا بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵات و ئاوەکانی دەریای سوور و ناوڕاست و عەرەب، جگە لە ئێران هیچ ئامانجیتری لە پشتە؟
لەپاڵ گوشار خستنە سەر ئێران، ئامانجێکی سەرەکیتری ئەمریکا دەستبەسەرداگرتنی ئاوەکانە بۆ ئیفلیج کردنی هاتووچۆی بازرگانی و سەربازی چینەکان لە ناوچەکە.
بە کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێڕەوە ئاوییەکان، دەتوانێ کۆنترۆڵی ووزەش بکات.
هەروەها میسریەکان هۆکاری هێنان و کۆکردنەوەی ئەو هێزانە، بە مەترسی دەزانن لەسەر خۆیان. کە ئیسرائیل بە زۆر خەڵکی غەزە ڕەوانەی دوورگەی سینای میسری بکات. هاتنی ئەو هێزانەی ئەمریکاش بۆ ڕێگری کردنە لە هەر کاردانەوەیێکی سەربازیی میسری .
بۆیە لە پەراوێزی خوێندنەوە و ڕاڤەکردنی ئەو ئەگەرانە، بە مەزەندەی من شەڕی گەورە و هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران لەم کات و ساتە بۆ ئەمریکا زەحمەتە.
بەڵام ئەگەری لێدانی ئاسمانیی ئیسرائیل لە ئێران بە دوور ناگرین.
لێرە پرسیاری ترسناک بۆ ئەمریکا ئەوەیە، ئایا لە ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئیسرائیل؟ ئەمریکییەکان دەبنە بەشێک لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران؟
ئەمە پرسیارێکە وەڵامدانەوەی زۆر قۆرسە، بۆ ناوچەکە بەگشتی بۆ ئەمریکا بەتایبەتی.
* ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری باڵای پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Your Comment