بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەک یەکەم لایەن کە بەدەم موبادەرەکەی کاک مەسعوودەوە چووین ئێمە بووین وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".
ناوبراو وتیشی: "ئەو موبادەرەیەی کاک مەسعوود لەلایەن خودی حزبەکەی خۆیەوە شکێنرا، پاش ئەوەی ئێمە هەرزوو چووین بە دەمیەوە لەبەرئەوەی پێمانوایە یەکڕیزی لە هەموو شتێک لەپێشترە".
شایانی باسە پێشتر مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەرییەکی کرد بۆ لایەنەکان کە کۆ ببنەوە چارەسەری کێشەکان بکەن.
Your Comment