بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەپەڕەی فەرمیی خۆی لە توویتەر پەیامێکی بڵاو کردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردوە: "کاردانەوەی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئیدارەی خۆسەری و ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لەسەر بڕیاری بەرز کردنەوەی نرخی سووتەمەنی ئاماژەی ئەوەیە ئیدارەی رۆژئاڤا لەسەر بنەمایێکی دروست هەنگاو دەنێت.
باسی لەوەش کردووە، "لە هەوڵەکانی ئیدارەی خۆسەری تێدەگەین بۆ گۆڕانکاری کردن و دابین کردنی پشتیوانی دارایی بۆ کەرتەکانی کارەبا، ئاو، خوێندن و تەندروستی، بەڵام دەبێت بڕیارەکانیان شەفافیەتی هەبێت و لێکۆڵینەوەی تەواو بکەن پێش خستنەبواری جێبەجێ کردنییەوە، هەروەها هاوڵاتیانیش پێویست دەکات ئەرکی سەرشانی خۆیان جێبەجێ بکەن و رێگە نەدەن کێشەکان ببێتەهۆی دروست بوونی بۆشایی و نائارامی لەناوچەکەدا".
شایانی باسە دوای ئەوەی 17ی ئایار ئیدارەی خۆسەری نرخی سوتەمەنی بەڕێژەی 100% تا 300% بەرز کردەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەز ۆرێک لە شار و شارۆچکەکان بەڕێوەچوو و هاوڵاتیان رایانگەیاند، بڕیارەکە رەچاو دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووریی هاوڵاتیانی نەکردوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment