ڕۆژیاوا
-
کوردانی سووریا ڕەخنە لە بێدەنگیی ئەمریکا دەگرن هەمبەر هێرشەکانی تورکیا
بەشی جیهان- وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: ئەمریکا و ڕووسیاش کە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی ئاگربەستی 2019یان گەرەنتی کردووە ئێستا هەمبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردیانی سووریا بێدەنگن.
-
شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان:
ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕووبەڕووی ئەمریکا نابێتەوە
بەشی جیهان- عەریب ڕنتاوی ئاماژەی دا بە ململانێی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەتایبەت لەبارەی سووریا و ئۆکراینا و دەڵێت ئەم بابەتە نابێتە هۆی پێکدادانی هێزەکانی ئەم دوو وڵاتە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا.
-
چەپەکانی ئۆسترالیا داوای بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردی دەکەن
بەشی جیهان- گرووپە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە ئیدراەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمی بناسێنێت.
-
تورکیا جارێکی دیکە دەست بە گۆڕینی دیموگرافی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا دەکات
بەشی تورکیا- بەوتەی سەرۆکی فەرمانگەی کۆچی تورکیا ئەو وڵاتە نیو ملیۆن ئاوارەی سووریی لە ناوچەکانی باکووری سووریا جێگیر کردووە.
-
مەینەتیی بێ کۆتایی کوردەکان لە عەفرین
بەشی جیهان- ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی و بەرپرسانی کوردی سووریا هۆشدارییان لەبارەی درێژەی کوشتن و بڕین و تاڵان کرنی کوردەکانی عەفرین داوە لەلایەن تورکیا و سەربزیوانی نزیک لەو وڵاتە.
-
100 بارهەڵگر لە چەک و کەرەستەی سەربازی گەیشتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لەمانگی ئاداری 2022 نزیکەی 100 بارهەڵگر کەرەستەی سەربازی ئ چەکی ناردۆتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.
-
شارۆچکەی تەل رەفعەت کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی تورکیا
بەشی سووریا- فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندی شارۆچکەی تەل رەفعەت لە باکووری پارێزگای حەلەبیان بۆردوومان کرد.
-
ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، بۆ کوردپرێس:
بێ لایەن بوونی تورکیا لە شەڕی ئۆکراینا لە بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریایە
بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: تورکیا هەڕەشە زارەکییەکانی خۆی لەسەر کوردانی سووریا کەم نەکردۆتەوە بەڵام من وابۆی دەچم کە تورکیا توانای ئەوەی نییە جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا.
-
میدیا ڕۆژئاواییەکان چۆن باسی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکەن
بەشی جیهان- زۆرینەی میدیا ئینگلیزی زمانەکان باس لە بە ئامانجگرتنی کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر بە 12 مووشەکە دەکەن و لەزاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە دەیگوازنەوە کە هێرشەکە خەساری گیانیی نەبووە.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا، تایبەت بۆ کوردپرێس؛
دژی دەستدرێژیی ڕووسیاین بۆسەر خاکی ئۆکراینا
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ڕووسیا لەبارەی جیاکردنەوەی هەندێک ناوچە لەوان عەفرین، گرێ سپی، سەرێکانی، ئەعزاز، ترابلۆس و ئیدلیب لەلایەن تورکیاوە بێدەنگە و ئەردۆغانیش بەبۆنەی بەرژەوەندیی خۆیەوە چاوپۆشی کردووە لە هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا.
-
بۆ گەڕاندنەوەی 800 خێزانی داعش شاندێکی عێراقی سەردانی کوردستانی سووریا دەکات
بەشی جیهان- ئاژانسی شەفەق نیوز بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 9-3-2022 ئەمڕۆ چوارشەممە 9-3-2022 شاندێکی هەردوو لێژنەی ئاسایش و کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا.
-
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی هەسەدە
بەشی سووریا- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش جارێکی دیکە پشتگیریی خۆی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دووپات کردەوە.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
لە شەڕی ئۆکراینا، تورکیا ناتوانێت ڕووبەڕووی ڕووسیا بوەستێت
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا، دەڵێت: ئەگەر تورکیا لەسەر داخستنی دەریای ڕەش بەڕووی کەشتییە ڕووسییەکاندا لەگەڵ مۆسکۆ مامەڵەیێک نەکات شەڕی ئۆکراینا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کوردستان نابێت.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران:
ئۆکراینا قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە/ئێمە دژی جەنگین و دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت
بەشی ئێران- ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئۆکراینا ڕایگەیاند ئۆکراینا قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە و ئێمە دژی جەنگین دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت.
-
ڕەنگە ڕووسیا کارتی گوشاری کوردی سووریا لەدژی تورکیا بەکار بێنێت
بەشی جیهان- ژمارەیێک لە شرۆڤەکارە سیاسییەکان بڕوایان وایە کە ڕەنگە ڕووسیا لە وەڵامی پشتگیریی تورکیا لە ئۆکراینا، لە کوردەکانی سووریا وەکوو کارتی گوشار لەدژی ئەنقەرە کەڵک وەربگرێت.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان:
فەڕەنسا دۆخی منداڵانی ناو کەمپەکانی کوردستانی سووریای بەلاوە گرینگ نییە
بەشی جیهان- نەتەوەیەکگرتووەکان فەڕەنسا بەمە تۆمەتبار دەکات کە دۆخی منداڵانی فەڕەنسی لە کەمپەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان؛ بەڵاوە گرنگ نییە.
-
کەنەدا ئامادەیە لەبارەی زیندانیانی داعشەوە هاوکاریی بەرپرسانی کوردی سووریا بکات
بەشی جیهان- وزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند ئەو وڵاتە بۆ بەدەست هێنانی زانیاریی لەبارەی هاووڵاتییە گیراوەکانی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە هاوکاری بکات.
-
ڕووسیا پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا بە مەترسیدار ناودەبات
بەشی جیهان- سێرگەی لاڤرۆف دەڵێت شێوازی پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا مەترسیدارە و دەبێت هۆی سەرۆەڵدانی هەستی جیاییخوازیی کوردەکان.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێشوازی لە وتەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەکات
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا پێشوازیی لەلێدوانی میخائیل بۆگدانۆڤی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کرد.
-
کاریگەریی قەیرانی ئۆکرانیا لەسەر دۆخی کوردانی سووریا
بەشی جیهان- کاندیدێکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت ئەگەر ڕووسیا، ئۆکرانیا داگیر بکات بێ گومان دەتوانێت یاریەکە لە سووریا تێکبدات.
-
ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان:
ئەمریکا پشتگیری لە پڕۆژەی سیاسیی کورد دەکات
بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: بۆ ئێمە پرسی سەربازی و پرسی سیاسی تەنها دۆسیەیێکە و دەمانەوێت لەڕێگای دیپلۆماسی و سیاسییەوە بوونی ئیداەری خۆسەر بەفەرمی بناسێندرێت.
-
پاش هێرشەکەی داعش بۆسەر گرتووخانەی حەسەکە مەترسی لەسەر کەمپەکان دروست بووە
بەشی جیهان-ئاژانسی ئەسۆوشیەیتید پرێس لە ڕاپۆرتێکدا باس لە زیاتر بوونی تووڕەیی لە کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکات.
-
کوردی سووریا بەبێ یارمەتیی ئەمریکایش دەتوانن شەڕی داعش بکەن
بەشی جیهان- شرۆڤەکارێکی پەیمانگای یەکەمایەتییە بەرگرییەکانی ئەمریکا بڕوای وایە کوردانی سووریا ڕۆڵی سەرەکییان لەشەڕی داعشدا گێڕاوە بۆیە بە ئاوڕدانەوە لە شکستی دووبارەی داعش هەمبەر هێزە کوردییەکان، چیدی پێویست بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا نیە.
-
بەرپرسێکی کوردی سووریا وەڵام دەداتەوە:
تەنگەژەکانی بەردەم کوردانی سووریا لە ساڵی 2022دا چین؟
بەشی جیهان- ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی باڵای کوردی سووریا دەڵێت درێژەی چالاکیی شانەنووستووەکانی داعش و هێرشەکانی تورکیا گرینگترین تەنگەژەکانی بەردەم کوردانی سووریان لە ساڵی 2022دا.
-
پیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
300 گیراوی داعش لە گرتووخانەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا هەڵاتوون
بەشی جیهان- پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەزاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ئیدیعا دەکات لە هێرشەکەی ڕۆژی 20ی جانیڤێریی داعشدا بۆ سەر گرتووخانەی سناعە لەحەسەکە نزیکەی 300 چەکداری داعش هەڵاتوون.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
هەرگیز ئومێد بە ڤیەننا و نیویۆرک نابەستینەوە/ مۆڵەت نادەین ناداپەروەری خەڵک نیگەران بکات
بەشی ئێران- ئیبراهیم ڕەئیسی رایگهیاند، هێشتا لە سەر دروشمی «نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی» ماوین و ئومێدی وڵاتهکهما بە رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باکوور و باشووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە، نەک بە ڤیەننا و نیویۆرک.
-
نیویۆرک تایمز:
ئەمریکا تاوانبارە لە هێرشی داعش بۆسەر کوردانی سووریا
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی دەنووسێت هۆکاری بەهێزتر بوونی داعش و هێرشی ئەم دواییەی ئەو گرووپە بۆسەر گرتووخانەی سەناعە لە شاری حەسەکە کشانەوەی ئەمریکا بوو لە باکووری سووریا لە ساڵی 2019دا.
-
مامۆستای ئاکادێمیی ربدان، تایبەت بۆ کوردپرێس:
بە نێوەندگریی ڕووسیا، کورد دەبێت لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوێت
بەشی جیهان- دکتۆر سپایریدون پلاکۆداس بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وت: دێر یان زوو ئەمریکا سووریا چۆڵ دەکات و کورد دەبێت بە نێوەندگیریی ڕووسیا لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوێت.
-
کوردەکانی سووریا کۆنتروڵی دەروازەی یەعرووبیە ڕادەستی دیمەشق دەکەن
بەشی جیهان- گۆڤاری ئینتلیێنت ئۆنلاین ڕایدەگەیەێنێت سەرەڕای دژاریەتیی ئەمریکا کوردەکان لەسەر کۆنتروڵی دەروازەی یەعرووبیە لەلایەن حکوومەتەوە لەگەڵ دیمەشق ڕێێکەوتوون.
-
کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی و لۆجستیی هاوپەیمان گەیشتە سووریا
بەشی سووریا- کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی و لۆجستیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ب ەسەرۆکایەتیی ئەمریکا گەیشتۆتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا له پارێزگای حەسەکە.