دوو کۆمپانیای ئەمریکی لۆبی بۆ هێزە کوردەکانی سووریا دەکەن

بەشی جیهان- کوردەکانی سووریا هەوڵەکانی خۆیان بۆ هاوڕا کردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا خستۆتە گەڕ و لەمبارەوە دوو کۆمپانیای مافخوازیی ئەمریکییان بەکار گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری فارن لۆبی بڵاوی کردەوە، پاش ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هاوینی ڕابردوو کۆمپانیایێکی ئەمریکییان بەمەبەستی لۆبی کردن کورد لە ئەمریکا بەکار هێنا؛ ئێستاش هێزە کوردەکان کۆمپانیایێکی دیکەی مافخوازییان بۆ لۆبی کردن لە واشنتن و ڕاکشانی پشتگیریی ئەمریکا خستۆتە گەڕ.

جیم دۆرنان چالاکی سیاسی کۆماریخواز، کۆمپانیای «جیم دۆرنان ستراتێجی»ی وەکوو کۆمپانیای پاڵپشتیکەری هێزە کوردەکانی سووریا تۆمار کردووە.

لەدەقی چلاکییەکانی ئەم کۆمپانیایەدا ئاماژە کراوە کە: چالاکیی سەرەکیی کۆمپانیاکە بە مەبەستی لۆبی کردن و دروست کردنی چینی پاڵپشتیکەر لە هێزە کوردەکانی سووریا ناسراو بە YPG پێکهاتووە.

لە درێژەدا جەخت کراوەتەوە کە چالاکییەکان زیاتر لەبواری شەڕی داعشە و کۆمپانیای جیم دۆرنان لە دوێنێوە چالاکییەکانی خۆی دەست پێکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha