واشنتن
-
خانمێکی کورد وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی بێڵڤیوی واشنتن هەڵبژێردرا
نارین بڕیار، کە کچێکی بە کوردی لە دایکبووی ئەمریکایە، توانیوویەتی سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکەیدا لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیی شاری بێڵڤیو بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەو شارە.
-
ئەمریکا ناوی ئەحمەد شه‌رعی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی سوریای هەڵگرت، ئەوەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كه هەنگاوێکی هاوشێوەی ناوە، پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی شه‌رع لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.
-
وەڵامی عێراق بۆ ئەمریکا:
ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران، لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی نەتەوەییمانە
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، عێراق دەوڵەتێکی خاوه‌ن سەروەری تەواوەتییە و بڕیارەکانی لە ئیرادەی سەربەخۆی نیشتمانییەوە سەرچاوە دەگرن.
-
بارزانی و کۆنسووڵی ئەمریکا جەخت لەسەر برەودان بە پێوەندیی دوولایەنە دەکەنەوە
کۆنسووڵی نوێ و پێشووی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا گەڵ مەسعوود بارزانی جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر پەیوەندیی به‌رده‌وام و دوولایه‌نه‌ی نێوان واشنتن و هه‌ولێر.
-
ئەمریکا: یاسای حەشدی شەعبی هه‌ژمونی ئێران له عێراق زیاتر ده‌کات
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەکهی ئەمریکا لە بەغدا له‌گه‌ڵ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی پرۆژه یاسای پێشنیازکراوی حه‌شدی شه‌عبییان کرد و ئەمریکیەکان جەختیان لەوەکردوە کە "یاساکە هەژمونی ئێران له عێراق زیاتر ده‌کات".
-
پزیشکیان:
دڵمان بە ئەمریکا نەبەستووە/ هیچ کات سەر دانانەوێنین
سەرۆک کۆماری ئێران جەخت لەسەر گرینگ بوونی یەکڕیزیی نیشتمانی دەکاتەوە و ڕایگەیاند: بە یەکگرتن و هاودڵی و بەشداریی خەڵک و ڕێنمایی ڕێبەر هەموو قەیرانەکان بە سەربەرزی تێدەپەڕێنین. وتیشی ئێرانێک دروست دەکەین لەسەر بنەمای دەفرایەتیی ئەم میللەتە.
-
ئه‌مریکا، سووریای له لیستی ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کان دەرهێنا
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر لابردنی سووریا له لیستی "ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کانی" ئه‌مریکا.
-
ئایەتۆڵڵا خامنەیی:
ئێران وڵاتانی ڕۆژاوایی تووشی شۆک کرد
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاد ئێران وڵاتانی ڕۆژاوایی بە ئەمریکایشەوەی تووشی سەرسوڕمان کرد و دوژمن هیچ غەڵەتێکی پێناکرێت.
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:
هاوئاهەنگی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی له مارکۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت و پرسی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم تەوەری سەرەکیی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو.
-
ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وزە و کەمینەکان؛ سێ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی بارزانی و ڕوبیۆ
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا باسی فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و سەرمایەگوزاریی نێوان واشنتن و هەرولێر کراوە.
-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وێڕای ڕه‌ت کردنەوەی ڕێککەوتنی نەوتیی هەرێم و ئەمریکا؛
هەر وەبەرهێنانێک لە سامانی نەوتدا، دەبێت لە ڕێگەی حکوومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستکردن و وەبەرهێنان، پێشێل کردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەرچووە.
-
مەسروور بارزانی لە واشنتن دوو ڕێککەوتننامەی لە بواری وزە واژۆ کرد
لە واشنتۆن بەسەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لەنێوان هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی «ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی» و «وێستێرن زاگرۆس» بەڕێوەچوو.