گەندەڵی
-
نووسینگهی مهسروور بارزانی:
۳۵۸ كیلۆ زێڕ ڕادهستی دهستهی دهستپاكی عێراق كرا
نووسینگهی مهسروور بارزانی رایگهیاند، لهماوهی ڕابردوودا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتیدا، له ههرێمی كوردستان توانرا ژمارهیهک گەندەڵکار دەستگیربکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕو موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی.
-
مالیکی:
گەندەڵی لەسەردەمی حکوومەتی سوودانی بەجۆرێک بڵاوبوەوە ناویان نابوو فەرهود
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، گەندەڵی لە حکومەتەکەی سودانی بە جۆرێک بڵاوبوەوە ناویان نابوو فەرهود "تاڵانی" نەک گەندەڵی.
-
لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقدا دەستبەسەر ۲۵ ملیار دیناری دیکەدا گیرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەستبەسەرداگرتنی ۲۵ ملیار دینار لەگەڵ یەک ملیۆن دۆلاری دیکەی لە ماڵی بریکاری وەزارەتی نەوت (عەدنان جومەیلی) ڕاگەیاند، کە لە ناو بوتڵی ئاودا شاردرابونەوە.
-
دەستەی دەستپاکیی عێراق:
٥٩ کەس بە تۆمەتی گەندەڵی لە ماوەی مانگێکدا دەستگیر کراون
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ئاماری کار و چالاکییەکانی مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە تا ئێستا ٥٩ کەسیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکردوە.
-
عەلی زەیدی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەشداری بکەن لە پڕۆسەی دۆزینەوە گەندەڵکاران
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، عەلی زەیدی داوا لە تەواوی هاوڵاتیان دەکات بەشداری بکەن لە پڕۆسەی دۆزینەوە و گەڕانەوەی هەر سەروەت و سامانێک کە لە ڕێگەی گەندەڵییەوە بەدەست هاتبێت.
-
هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا یان مانۆڕێکی سیاسی؟*
پرسیارێکی زۆر دەکرێت ، وە جۆرێک لەدڵەڕاوکێ و نا دڵنیا بوون هەیە لەسەر ئەو هەڵمەتەی دژی گەندەڵکاران لە بەغدا بەڕێوەدەچێ، ئایا ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت؟ ئایا ئەو پرۆسەیە لەدوا قۆناغ حوتە گەورەکان (سەرکردەی هێزە سیاسیەکانیش) دەگرێتەوە؟
-
چوارچێوهی ههماههنگی داوای بەشداریی له كاروانی پرسهی ئایەتۆڵڵا خامنهیی دەکات
چوارچێوهی ههماههنگی داوای له لایهنگرانیان كرد كه به شێوهیهكی بهرفراوان بهشداری له كاروانی پرسهی ڕێبهری كۆچكردووی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له خاكی عێراق بكهن و هەروەها پشتگیری بۆ ههنگاوهكانی حكوومهت و دهسهڵاتی دادوهریی بۆ ڕووبهڕوبونهوهی گهندهڵی دهربڕی.
-
هۆشیار زێباری:
هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە پەناگەی گەندەڵکاران
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاردانەوەی بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق و توندبوونەوەی دۆسیەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان هەمیشە قەڵای ئازادی و دیموکراسی بووە لە عێراقدا، بەڵام هەرگیز نابێتە حەشارگە و پەناگەیەک بۆ تاوانباران، گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی کە ماڵی گشتی بە تاڵان دەبەن.
-
کەمپینی دژە گەندەڵی لە بەغدا و بەڵێنی پشتگیریی ٤٠٠ ملیار دۆلاریی ئەمریکا
ڕاپۆرتێک بانگەشەی ئەوە دەکات کە تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە دۆسیەی عێراقدا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ حکوومەتی بەغدا جەختی کردووەتەوە کە سەرکەوتنی عێراق لە ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی بەفیڕۆدانی سەرچاوە داراییەکان، مەرجی سەرەکی دەبێت بۆ فراوانکردنی پشتگیرییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و دەستپێکردنی هاوبەشییەکی درێژخایەن لەگەڵ عێراقدا.
-
محەمەد حەکیم:
درەنگ یان زوو نۆرەی لێپێچینەوە لە دۆسیەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دێت
محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئاماژەی دا بە دەستگیرکردنی گەندەڵکاران لە عێراق و ڕایگەیاند کە درەنگ یان زوو گەندەڵکاران لە هەرێمی کوردستانیش دەبێت بە سزای خۆیان بگەن.
-
عەلی زەیدی: هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە قۆناخی سەرەتایە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند کە هەڵمەتی دژە گەندەڵی تەنیا لە قۆناخی یەکەمیدایە و دەوڵەت هێز و چەک پاوانی خۆی دەکات.
-
ژمارەی دەستگیرکراوانی هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە عێراق بەرز بوویەوە
هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی گشتی بەردەوامە و تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا، دەیان کەسایەتی سیاسی و کارگێڕی کەوتوونەتە دەست هێزە ئەمنییەکان.
-
١٢ کەسی دیکە لە تۆڕی گەندەڵیی شارەوانی سەقز دەستگیرکران
لە قۆناغی سێیەمی شەڕی دژ بە تۆڕی گەندەڵی لە شارەوانی سەقز، ١٢ کەسی دیکە لەلایەن دامەزراوە چاودێرییەکانەوە دەستگیرکران.
-
عەلی حەمەساڵح:
نزیکەی ۸۰ هەزار پارچە زەوی کە پشکی فەرمانبەران بوو، لە سلێمانی بە نایاسایی فرۆشراون!
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو زەوییانەی کە بڕیار بوو وەک بدرێنە مامۆستایان و فەرمانبەران، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە داگیر کراون و مەتر مەتر فرۆشراونەتەوە.
-
لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی نوێی سەرۆک وەزیراندا؛
بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
هێزێکی تایبەت بە هاوکاری دەستەی دەستپاکی، عەدنان جومەیلی بریکاری وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری پاڵاوگەی بێجییان لە پارێزگای سەلاحەدین دەستگیرکرد. ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوی جددیی حکوومەتە نوێیەکەی عێراق بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی وزەدا دەبینرێت.
-
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی:
میدیا حزبییەکان ڕاستیی گەندەڵی و تاڵانکاری دەشارنەوە
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی بە ڕەخنەگرتن لە ئەدای میدیای سەر بە پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان و گوتی: ڕای گشتی لە جیاتی بەدواداچوون بۆ گەندەڵی و غارەتکردنی سەرچاوەکان، بە بابەتە لاوەکییەکانەوە سەرقاڵ دەکرێت.
-
چیرۆکی چەکە ونبووەکانی پێنتاگۆن و کۆشکی ۳۰ ملیۆن دۆلاریی بارزانی
حکوومەتی ئەمریکا دەیەوێت دەست بەسەر کۆشکێکی مەنسوور بارزانیدا بگرێت کە بە پارەی بەرتیل کڕدراوە
-
بێدەنگی لە هەرێمی کوردستان تاکە ڕێگە نییە بژاردەیە/ بڵند هادی
لە هەرێمی کوردستاندا دزی و گەندەڵی و قاچاخچێتی و درۆ و چەوساندنەوە، ئیتر فەزیحە نین، ئەوانە ڕۆتینی ڕۆژانەن کە هەر تاکێک زۆر بەڕوونی دەزانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان بێدەنگن. ئەم بێدەنگییەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن نییە، بەڵکوو ستراتیژی مانەوەیە لە خاکێکدا کە قسەکردنی ڕاستییەکان دەتوانێت وا لە دەسەڵات بکات شارێک ڕەشپۆش بکات بۆیە ئیتر خەڵکی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی زمانم بگرم سەر سەلامەتە!