بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ۲۸۲همین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به ئاماده‌بوونی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه ئاماده‌بوان پشتگیری خۆیان بۆ هه‌نگاوه حكوومی و دادوه‌رییه‌كان دووپاتكرده‌وه كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی گیراونه‌ته‌به‌ر، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌وڵانه و پاككردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و كه‌مته‌رخه‌م و راگرتنی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی كرده‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌ندامانی چوارچێوی هه‌ماهه‌نگی ستایشی ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاروانه‌كانی حسێنیهیان به‌رز نرخاند له سه‌رخستنی زیاره‌تی عاشورا.
Your Comment