بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر میکانیزمی هێنانی تیمێکی پزیشکیی تایبەتمەند لە ئێرانەوە بۆ هەڵەبجە. بڕیارە وەک هەنگاوێکی ساڵانە، تیمەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە بمێننەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی، چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بکەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کلتووری و فەرهەنگییەکانی نێوان هەردوو پارێزگای دراوسێ کرایەوە.
Your Comment