کاریگەری جوگرافیا لەسەر سیاسەت/ ئەمیر مام والی

جوگرافیای سیاسی وەک یەکێک لە بنەماکانی شیکاری نێودەوڵەتی، ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە دروستکردنی بینین و هەڵوێستەکانی نەتەوەکان، ئەم ڕاستییە جەوهەرییە دەخاتەڕوو کە چۆن کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کوردانی باشووری کوردستان جیاواز لە مەسەلەکان دەڕوانن.

ئەم جیاوازییە لە دیدگا و شیکردنەوەدا بە شێوەیەکی ئاشکرا لە قەیرانی سووریادا دەرکەوت، کاتێک ئێران لە حەلەب لەگەڵ ڕووسیا کاریان دەکرد دژ بە سونەکانی حەلەب، لە هەمان کاتدا سونەکانی ئەو شارە پشتگیریان لە حەماس دەکرد کە هاوپەیمانی ئێرانە. ئەمە دەلیلێکی ڕوونە لەسەر ئەوەی کە جوگرافیا چۆن بۆچوون و شیکاری سیاسی دەگۆڕێت.

هۆکارەکانی پشتگیری لە ئێران لەم جەنگەدا:
لەم دۆخەی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، چەندین هۆکاری بنەڕەتی هەیە کە ڕاستی پشتگیری لە ئێران دەخاتەوە:

یەکەم: پەیوەندی کەلتوری و مێژووی:
گەلی فارس لە ڕووی کەلتوری و مێژووییەوە نزیکترین گەلە لە کوردەوە. ئەم پەیوەندییە درێژخایەنە بنەمایەکی قایمی بۆ تێگەیشتن و هاوکاری هەبووە.

دووەم: جوگرافیای هاوبەش:
زۆرترین سنوری هاوبەش لە نێوان کوردستان و ئێراندا هەیە، ئەمەش نزیکترین جوگرافیای سروشتی لە نێوان هەردوو لایاندا درووست دەکات.

سێیەم: مێژووی هاوکاری:
ئێران لە چەندین قۆناغدا هاوکاری بۆ کوردستان هەبووە:
- لە کاتی کارەساتی ئەنفالدا
- لە شەڕی دژی داعشدا
- دوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧
- چەندین وێستگەی دیکەی گرنگ

چوارەم: پەیوەندی ئابووری:
زۆرترین ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان کوردستان و ئێراندا ئەنجام دەدرێت. هەر کێشەیەک لە ئێراندا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری کوردستان دەبێت.

پێنجەم: بەراورد لەگەڵ بەدیلەکان:
ئەو دەسەڵاتانەی وەک بەدیلی ئێران دەردەکەون، وەک مرۆڤ سەیری کورد ناکەن. تەنانەت لە کاتی دروستکردنی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆندا دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، کوڕی شا حسابی بۆ کورد نەکرد و ڕەتی کردەوە نوێنەری کۆمەڵە و دیموکرات لەخۆ بگرێت.

شەشەم: هاوبەشی ئایینی:
ئێران وەک وڵاتێکی موسوڵمان، شکێنەری وەهمی ئیسرائیلە لە ناوچەکەدا.

حەوتەم: ڕۆڵی مێژووی ئێران لە دامەزراندنی هەرێمی کوردستان:
ئێران پاڵنەر و یاریدەری سەرەکی دروستبوونی هەرێمی کوردستان بووە. یەکێتی و پارتی بە هاوکاریی ئێران توانیان دژی سەدام حوسێن بوەستن و ڕاپەڕین.

ئەنجام:
ئەو گروپانەی کە خۆیان وەک بەدیلی دەسەڵاتی ئێستا دەناسێنن، دەستیان سوورە بە خوێنی قازی محەمەد و هەزاران ڕۆڵەی بێگوناهی کورد. سەیر و نامۆیە کە چۆن کەسانی لەدایکبووی فشە قەومی و نەخوێندەوار خۆیان لەم ڕاستیانە لا دەدەن. لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە کەسانێک کە خۆیان بە موسوڵمان دەزانن، ببنە پاڵپشتی قەومێک کە بکوژی پێغەمبەرانن.
ئەم شیکارییە جیۆپۆلیتیکییە ئەوە دەخاتەڕوو کە پشتگیری لە ئێران لە ئاستی ئەستراتیژی کوردیدا تەنها هەڵبژاردەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای حەقیقەتی جوگرافی، مێژوو، کەلتوور و بەرژەوەندی نەتەوەیی دامەزراوە.

News ID 226927

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha