بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ۱ـی ئاداری ۲۰۲۶، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی۱۱ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە.
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم پەلامارە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر.
هەروەها داوا لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەیی گشتیی هێزەچەکدارەکان دەکات، سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاساییانە دابنێت.
وەزارەتی پێشمەرگە داوادەکات بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێنەوە و بەردەوامی دان بەم کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت.
Your Comment