ناتۆ
-
دەوڵەت باخچەلی:
تورکیا ژووری چاوەڕوانیی ئەورووپا نییە، مێزی بڕیاردانی ئەورووپایە
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (MHP) بە جەختکردنەوە لەسەر بەرزبوونەوەی پێگەی ستراتیژیی ئەنقەرە لە ناتۆ و هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا، ڕایگەیاند کە تورکیا چیتر ئەو وڵاتە نییە لە «ژووری چاوەڕوانی»ی یەکێتیی ئەورووپادا بهێڵرێتەوە، بەڵکو دەبێت لە پێگەیەکدا بێت کە بڕیارە ستراتیژییەکانی ئەورووپا و جیهانی تێدا دەدرێت.
-
چیرۆکی گەڕانەوەی ژنێکی کورد بۆ زێدی خۆی لە پێگەی وەزیری بەرگریی وڵاتێکی ئەورووپاییدا
دیلان یەشیلگۆز کە لە منداڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی لە تورکیاوە وەک پەنابەر چوونە هۆڵەندا، وەک وەزیری بەرگریی یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ گەڕایەوە بۆ ئەنقەرە و لەگەڵ باڵاترین بەرپرسی سەربازیی تورکیا کۆ بووەوە.
-
ئەڵمانیا هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتى بەرگری ئەڵمانیا بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان بکشێنێتەوە.
-
ئەردۆغان:
تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانیی ناتۆ
سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی سەبارەت بە ٣٦ەمین کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە ئەنقەرە بڵاو کردەوە و ئەم کۆبوونەوەیەی بە دەرفەتێک زانی بۆ تاوتوێکردنی بابەتە ئەمنییەکان، بەرگری و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
-
مستەفا قەرەسوو:
عەقڵییەتی ئەمنی ناتوانێت پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات
لەسەروبەندی پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و باسی پرۆسەی ئاشتیدا، مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی "مەدیا خەبەر تیڤی"، ڕوانگەی تەڤگەری ئازادیی کوردستان (پەکەکە/کەجەکە)ی سەبارەت بە مافەکانی کورد و ئاسۆی چارەسەری لە تورکیا خستەڕوو.
-
پۆلیتیکۆ: پرسی کورد لە کارنامەی ناتۆ لادراوە
گۆڤاری پۆلیتیکۆ لە زاری دیپلۆماتکارانی ناتۆوە ئاشکرای کردووە کە دوای پرۆسەی چەکداماڵینی پەکەکە، پرسی کورد کە ساڵانێک بوو یەکێک لە تەوەرەکانی ناڕوونی و ناکۆکی نێوان تورکیا و هەندێک لە هاوپەیمانەکانی بوو، ئێستا بە دەگمەن لە کۆبوونەوەکانی ئەم هاوپەیمانێتییەدا دەخرێتە بەرباس.
-
خۆپیشاندەران لە ئیستەنبووڵ: پێویستە تورکیا دەستبەجێ لە ناتۆ بکشێتەوە
هاوپەیمانیی «نەخێر بۆ ناتۆ» بە ڕێکخستنی ڕێپێوانێکی نەڕەزایەتی لە ئیستەنبووڵ، کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە و دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی پێش ئەم کۆبوونەوەیەی شەرمەزار کرد و لەگەڵ داواکاریی کشانەوەی دەستبەجێی تورکیا لە ناتۆ، داوای داخستنی سەرجەم بنکەکانی ئەم پەیمانە سەربازییەی لە وڵاتەکەدا کرد.
-
شارەزایەکی پرسەکانی تورکیا جەختی کردەوە؛
دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا سنووردارە
گارۆ پایلان، نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا و یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی داکۆکیکار لە مافی کەمینەکان، پێیوایە تورکیا لە بەردەم یەکێک لە گرنگترین قۆناغە مێژووییەکانی خۆیدایە؛ چونکە هاوکات لەگەڵ پێشوەچوونی ڕەوتی گفتوگۆکانی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و ئێرەوان، دەکرێت چارەنووسی دوو دۆسیەی مێژوویی واتە «کێشەی کورد» و «کێشەی ئەرمەن» بۆ دەیان ساڵی داهاتوو دیاری بکرێت.
-
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پەرلەمانیی ناتۆ:
پاراستنی ئاسایشی ئەورووپا بەبێ بەشداریی تورکیا مەحاڵە
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە جیهان لە لێواری وەرچەرخانێکی جیۆپۆلەتیکیدایە و داوای بەهێزکردنی ناتۆ، لادانی سنووردارکردنەکانی سەر هاوکارییە بەرگرییەکان لەگەڵ تورکیا و بەشداریی تەواوی ئەنقەرەی لە دەستپێشخەرییە ئەمنییەکانی ئەورووپادا کرد.
-
گردبوونەوەی نەیارانی ناتۆ لە چەند شارێکی تورکیا؛ لە ناتۆ بچنە دەرەوە
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە ئەنقەرە، هاوپەیمانیی "نا بۆ ناتۆ" بە سازدانی چەند گردبوونەوەیەک لە ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ و ئیزمیر، داوای چوونەدەرەوەی تورکیای لە ناتۆ، داخستنی بنکەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان و زیندانیانی دۆسیەکانی ئەم دواییانەی کرد.
-
لە سەروبەندی کۆڕبەندی ئەنقەرە؛ کەنەکە چوار داواکاریی سەرەکی ئاراستەی ناتۆ دەکات
کەنەکە، پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کە لە ٧ و ٨ـی تەممووز لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کرد، کە چەند خواستێک پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەخۆ دەگرێت.
-
ئەنقەرە لە پێشوازی لووتکەی ناتۆدا دەبێتە «ناوچەی سوور»
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ٣٦ەمین خولی لووتکەی ناتۆ لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی تەممووزدا، ئەنقەرە دەکەوێتە ژێر ئەوپەڕی ڕێوشوێنی ئەمنیییەوە؛ لە قەدەغەکردنی گردبوونەوەوە تا بڵاوەپێکردنی ٤٠ هەزار هێزی ئەمنی و سەپاندنی سنووردارکردنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا.
-
میدل ئیست ئای: ترەمپ سەردانی ئەنقەرە دەکات
دوای چەندین مانگ لە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی ترەمپ سەبارەت بە ناتۆ، لە ئێستادا سەرچاوە ئاگادارەکان زانیاری لەسەر بەرنامەیەکی ئەگەریی سەرۆکی ئەمریکا دەدەن بۆ سەردانیکردنی ئەنقەرە و بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی ئەم هاوپەیمانێتییەدا.
-
ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق بۆ ماوەی ساڵێک درێژ دەکرێتەوە
حکوومهتی ئهڵمانیا بڕیاریدا ئهرکی هێزهکانی وڵاتهکهی له عێراق بۆ ماوهی ساڵێک درێژبکاتهوه.