بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران
-
لەسەر فەرمانی ئەردۆغان، تورکیا داراییەکانی ۳۸ کەس و دامەزراوەی ئێرانیی بلۆک کرد
حکوومەتی تورکیا داراییەکانی ۳۸ کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی بلۆک کرد.
-
ماکرۆن پاش کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکیان:
هێشتا ئەگەری ڕێککەوتن هەیە، تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە
ئیمانوێل ماكرۆن سهرۆكی فەڕهنسا رایگهیاند، مهسعوود پزیشكیان سهرۆک كۆماری ئێرانی ئاگاداركردۆتهوه له پێویستی تاران به خێرایی بگاته ڕێككهوتنێک بۆ دووركهوتنهوه له سهپاندنهوهی سزاكان، بهتایبهتی كه "تهنها چهند كاتژمێرێكی ماوه".
-
ڕێبەری باڵای ئێران: دانووستانێک کە ئەمریکا پێشوەختە ئەنجامەکەی دیاری بکات سوودی نییە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لە ئێستادا بێسوودە و بگرە زیانی گەورەی بۆ وڵات هەیە چوونکە لایەنی ئەمریکی پێشوەختە ئەنجامی دانوستانەکانی دیاریکردوە.
-
پزیشكیان واژۆی لە سەر یاسایی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ IAEA كرد
سەرۆک كۆماری ئێران ئەمڕۆ واژۆی لە سەر یاسایی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كردوە.
-
بەقایی:
بەهیچ شێوەیێک تەسلیمی داخوازییە ناڕەواکانی لایەنی بەرامبەر نابین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە بەهیچ شێوەیێک تەسلیمی داخوازییە ناڕەواکانی لایەنی بەرامبەر نابن، جەختی لەوەش کردەوە: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەڕێوەبەری گشتی ئەو ئاژانسە دەبێت لەبارەی چۆنیەتیی هاوکاریی ئێران پێداچوونەوەیێکی گشتی بکەن.
-
ڕێوڕەسمی پرسەی شەهیدەکانی شەڕی ۱۲ ڕۆژە، لە تاران بەڕێوەچوو
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی پرسەی ماتەمینی فەرماندەی سەربازیی و زانای ئەتۆمی شەهید لە تاران بەڕێوەچوو.
-
هاکان فیدان:
پێویستە ئێران و ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە ڕێککەوتن بکەن
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پێویستە ئێران و ئەمریکا ڕێککەوتنێک بکەن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تارانەوە و ئێمە ئامادەین بۆ هەموو ڕۆڵێکی نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵات.
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
ئیسرائیل بەهۆی گورزی کۆماری ئیسلامییەوە نزیک بوو لە داڕمان
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند لە جەنگی ۱۲ رۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، نزیکبوو ئیسرائیل بڕووخێنین.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
ئیسرائیل جهنگەکەی ههڵگیرساند و ئێران به سهركهوتن كۆتایی پێ هێنا
مەسعوود پزیشکیان لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنی پەیامێکی بڵاو کردەوە وتی: ئێران لە جەنگی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ زایۆنییەکان سەرکەوت.
-
پەرلەمان هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی ئێرانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی پەسند کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران، پڕۆژیاسای هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان پەسەند کرا.
-
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست؛
عەباس عێراقچی: هێزەكانمان ئازایانە تا دوا سات بەرگرییان كرد
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
دەستدرێژیی دژی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دراوە
ئیسماعیل بهقایی، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند گومانی تێدا نییە کە دەستدرێژیی ئیسرائیل دژی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دراوە .
-
قەتەر:
بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھۆشداری ئەوەی دا کە بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
-
سوپای پاسداران:
واشنتن بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوەندە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاوانێکی ئاشکرای کرد
سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند ئەمریکا بەم هێرشە کە بۆسەر دامەزراوە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامی دا بەکردار خۆی خستە بەرەکانی دەستردرێژییەوە.
-
دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران؛
سعوودیە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان
لەباری هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،سعوودیە ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.
-
عێراق ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات
حکوومەتی عێراق لە پەیامێکدا نیگەرانیی قووڵ دەردەبڕێت و ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ناوخۆی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە دەکات.
-
عەباس عێراقچی:
هێرشەکانی ئەمریکا تووڕەیی و لێکەوتەی نەرێنی درێژخایەنیان دەبێت
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەبێ سزا تێناپەڕێت و ئێران مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە.
-
پووتین:
مۆسکۆ پشتیوانی له مافی ئێران دهکات بۆ بهکارهێنانی وزهی ئهتۆمی
ڤلادمیر پووتین سهرۆکی ڕووسیا پشتیوانی وڵاتهکهی بۆ بهکارهێنانی وزهی ئهتۆمی بهمهبهستی ئاشتیانه لهلایهن ئێران دهکاتهوه.
-
پزیشکیان:
دڵمان بە ئەمریکا نەبەستووە/ هیچ کات سەر دانانەوێنین
سەرۆک کۆماری ئێران جەخت لەسەر گرینگ بوونی یەکڕیزیی نیشتمانی دەکاتەوە و ڕایگەیاند: بە یەکگرتن و هاودڵی و بەشداریی خەڵک و ڕێنمایی ڕێبەر هەموو قەیرانەکان بە سەربەرزی تێدەپەڕێنین. وتیشی ئێرانێک دروست دەکەین لەسەر بنەمای دەفرایەتیی ئەم میللەتە.