پێویستە ئێران و ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە ڕێککەوتن بکەن

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پێویستە ئێران و ئەمریکا ڕێککەوتنێک بکەن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تارانەوە و ئێمە ئامادەین بۆ هەموو ڕۆڵێکی نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەی جەنگی دوازدە ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران، دەڵێت: ئەو شەوەی کە ئیسرائیل هێرشەی کردە سەر ئێران، لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیم بۆ هات و ڕایگەیاند: "ئەمریکا بەشداریی لە هێرشکردنە سەر تاران ناکات".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوە دا، ناتانیاهۆ لە تێوەگلانی ناوچەکە لە شەڕ درێغی ناکات، ئەم کارانەش لەپێناو داهاتووی خۆی دەکات، بەڵام ئەوە ئاشکرای کە ئیسرائیل توانای لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانی نییە.

باسی لەوە کرد، جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هاتووە، هەروەها پێویستە لەنێوان ئێران و ئەمریکاش لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران ڕێککەوتنێک بکرێت.

فیدان، دەڵێت: گواستنەوە شەڕ لە غەززەوە بۆ ئێران چاوەڕوانکراو بوو، هەروەها ئەوەی ئێران کردی بەرانبەر بە ئیسرائیل، بەرگری کردن بوو لە خۆی.

لەبارەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانەوە ئێرانەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند: ئاشکرایە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئەمریکاوە زیانیان پێ گەیشتووە.

فیدان زیاتر باسی لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد و ئاشکرای کرد، ئێمە ئامادەین بۆ هەموو ڕۆڵێکی نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵات، بەڵام گەشبینییەک هەیە کە دووبارە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا دەست پێ بکاتەوە.

News ID 225656

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha