عێراق ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات

حکوومەتی عێراق لە پەیامێکدا نیگەرانیی قووڵ دەردەبڕێت و ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ناوخۆی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۵، باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند: "حکوومەتی عێراق نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکان لە ناوخۆی ئێران دەردەبڕێت و بە توندی هێرشەکان سەرکۆنە دەکات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: "چارەسەری سەربازی ناتوانێت جێگرەوەی دیالۆگ و دیپلۆماسی بێت"،جەختی لەوەکردەوە، ئەم پەرەسەندنە سەربازییە مەترسییێکی جدی بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات و سەقامگیریی ناوچەکە بە شێوەیەکی جدی دەخاتە مەترسییەوە.

وتەبێژی حکوومەتی عێراق وتی: "شەڕەکان جگە لە وێرانکاری هیچی تر لە دوای خۆیان بەجێناهێڵن، هەروەها دەبێت بەرپرسیارێتی وڵاتە زلهێزەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر رزگارکردنی جیهان لەم قەیرانە زیاتر بێت نەک ئاگرتێبەردانیان".

عەوادی ئاماژەی بەوەدا، "عێراق بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، داوای کەمکردنەوەی خێرای توندوتیژی و کردنەوەی کەناڵی دیپلۆماسی بەپەلە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی قەیران و دەستەبەرکردنی ئاسایشی بەکۆمەڵ و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات".

News Code 225628

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha