بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر داوەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكسێكدا نووسویەتی: ئەمریكا، بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكانی ئێران، پێشێلكارییێكی گەورەی پرێنسیپەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، یاسا نێودەوڵەتییەكانی ئەنجام داوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشگەیاند: هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بەبێ سزا تێناپەڕێت، وتیشی پێویستە هەر ئەندامێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بەو ڕەفتارە مەترسیدار و بێ یاسا و تاوانكارییەی ئەمریكا بە ئاگابێتەوە ئیدانەی بكات.
عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەش كردووە، بەپێی پرێنسیپەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕگەكانی لە ئێستادا مافی ڕەوای ئێران خۆیەتی كە وەڵامی ئەو پێشێلكاریانە بداتەوە کە بەرانبەری کراوە، وتیشی، ئێران هەموو بژاردەكانی بۆ بەرگری كردن لە سەروەری و بەرژەوەندی گەلەکەی لەبەردەستدایە.
Your Comment