بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د له لێدوانێکیدا ڕه‌تی کرده‌وه، ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌نیازی جیابوونه‌وه بێت له سووریا و ڕاشیگه‌یاند: "داواکاری لامه‌رکه‌زیه‌ت وه‌ک ئه‌و بناغه‌یه ده‌مێنێته‌وه که دیدگای ئیداره‌ی خۆسه‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریای له‌سه‌ر بنیات نراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئاسایشی هه‌ر ناوچه‌یێکی سووریا به‌شێکی دانه‌بڕاوه له ئاسایشی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی قۆناغی ڕاگوزه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی "ناته‌واو" ده‌توانێت ده‌رگا به‌ڕووی مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆدا بکاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاشتیی مه‌ده‌نی بکات.
Your Comment