بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر میدیا تورکییەکان بڵاویان کردبووەوە، کە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد گواستراونەتەوە بۆ تورکیا تاوەکوو لەگەڵ ئۆجەلان کۆ ببنەوە؛ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەدات، ئەو هەواڵانەی باس لە دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن دوورن لە ڕاستی و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نەدراوە.
ئەم بەرپرسە باڵایەی کوردستانی سووریا ئاشکرای دەکات، ئێستا هیچ ئەگەرێک یان ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی دیداری لەو شێوەیە لە ئارادا نییە و داوا دەکات خەڵک بڕوا بەم جۆرە پڕوپاگەندە بێ بنەمایانە لەم کاتەدا نەکەن.

Your Comment