شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد گەیشتە دیمەشق

شاندێکی تەکنیکیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆ هێورکردنەوە و ئارامکردنەوەی گرژییەکانی حەلەب چوونەتە دیمەشق و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک بکەن.

کوردپرێس: تۆڕی میدیایی ڕووداو لە زاری سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند: "شاندێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ خولێکی نوێی دانوستان بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکەی ۱۰ی ئازار گەیشتە دیمەشق. لە دانوستانەکاندا بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد، چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێت، دیارترینیان میکانیزمی دانوستانە".

سکرتێری یەکێک لەو پارتانەی بەشدارە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە، بەڵام گوتی: "زانیاری زیاترم لانییە".

بە گوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووری، شاندی هەردوولا "چەند کەسێکی شارەزای تەکنیکین" بەسەرپەرشتی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێکهێندراون".

ئامانجی سەردانی شاندەکە رێگریی لە تەشەنەکردنی گرژییەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکومەتیی سووریایە، کە چەند رۆژێکە لە ناوچەکانی حەلەب سەریهەڵداوە.

شەوی دووشەممە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا هەوڵی تێکدانی ئارامیی ناوچەکە دەدەن.

News ID 225902

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha