بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌میانه‌ی به‌شداری کردنی له "کۆبوونه‌وه‌ی گه‌ل" له شاری مارسیلیای فەڕه‌نسا وتی: "بۆچوونی جیاواز ده‌وڵه‌مه‌ندییه، به‌هیواین له نێوان هه‌موو پارته کوردییه‌کان ڕۆحی خوشک و برایه‌تیی دروست بکرێت".
ئیلهام ئه‌حمه‌د وتیشی: "له دژی پڕۆژه‌ی پارچه پارچه‌کردنی سووریاین و په‌یوه‌ستین به ڕێکه‌وتنی ۱۰ی (ئازار/۳)ی ئه‌مساڵ، پێویسته دواڕۆژی سووریا له چوارچێوه‌ی ده‌ستورێک که پێکهاته‌کان به یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریی پێکه‌وه بژین بنیاد بنرێت".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له پرۆسه‌ی نێوان تورکیا و په‌که‌که و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که، ئیلهام ئه‌حمه‌د باسی له‌وه کرد: "هه‌رچه‌نده تورکیا جار جار هه‌ڵوێستیی ئه‌رێنیی نیشانده‌دات، به‌ڵام ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کان ئارامیی تێکده‌ده‌ن و ئاسایشی هاوڵاتییان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌ی که باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به په‌که‌که‌وه ده‌به‌ستنه‌وه وتی: "ئه‌وه‌ی که ئێمه به په‌که‌که‌وه ده‌به‌ستنه‌وه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه، په‌که‌که له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا چالاکی ئه‌نجام نادات".
Your Comment