-
هەواڵدەریی فەڕەنسا:
هەولێر و بەغدا تۆمەتبارن بە پشتگوێخستنی هەڵمەتە سەربازییەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق
بەشی جیهان- ئاژانسی فەڕەنسا لەبارەی کاردانەوەکانی هەولێر و بەغدا هەمبەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەنووسێت: ئەوان تۆمەتبارن بەوەی کە بۆ هێشتنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان هەمبەر ئەم چەشنە هێرشانە خەمساردن.
-
هۆشداریی جیدیی ئەمریکا بۆ هەردوو حزبی پارتی و یەکێتیی
جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
-
دۆخی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتی تایبەتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا
بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەو باوڕەدایە ئێستاکەش هێزە حزبییەکان گرینگترین هەڵمەتە سەربازییەکانی هەرێمیان بەدەستەوەیە و ناکۆکییە سیاسییە قووڵەکانی نێوان دوو حزبی سەرەکیی هەرێم هۆکارە بۆ بەرەو پێشنەچوونی چاکسازییەکان لە پێکهاتەی هێزەکانی پێشمەرگەدا.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا:
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەبێت هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا ڕوون بکاتەوە
بەشی سووریا- بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکەن، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا روون بکاتەوە.
-
بەدران چیاکورد:
وتەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نادروست و دوور لە دادپەروەری بوو
بەشی سووریا- بەدران چیاکورد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەر ، رایگەیاند، ئەو لێدوانەی ئەمریکا رەتدەکەنەوە و بە "نادروست و ناواقیعی" دەزانن، کەوا رایانگەیاندبوو گۆڕینی دیمۆگرافی لە عەفرین بوونی نییە".
-
بەریتانیا جینۆسایدی ئێزیدییەكانی بە فەرمی ناساند
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پرسی جینۆسایدی ئێزیدییەكانی بە فەرمی ناساند.
-
جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا زیادی کردووە
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا باس لە زیاتر بوونی جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکات لەوان گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی و نمایشی سەربازی.
-
هۆشداریی جیدیی ئەمریکا بۆ هەردوو حزبی پارتی و یەکێتیی
بەشی جیهان- جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
-
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەڵمانیا:
هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینم بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا
بەشی جیهان- یووشکا فیشر بڕوای وایە کە بەئاوڕدانەوە لە درێژەی سیاسەتی سەرکوت کردنی کوردەکان لەلایەن دەسەڵانی ئەردۆغانەوە، هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینێت بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا.
-
پرۆفیسۆر ئسکات لۆکاس:
تورکیا بەمەبەستی کونترۆڵ کردنی کوردەکانی سووریا هاوپەیمانێتی پێکدێنێت
بەشی جیهان- مامۆستایەک لە زانکۆی دووبلین بڕوای وایە دەسپێشخەریی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق تەنها بە ئامانجی هاوڕێ کردنی حکوومەتی سووریا و ڕەنگە ڕووسیاش بێت بۆ زەبرلێدان لە ئیدراەی خۆبەڕێوەبەری کوردی.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد بەپەلە هاووڵاتییە داعشەکانیان لە کوردستانی سووریا بگەرێننەوە
بەشی جیهان- بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی لە دۆخی ئەو زیندانانە گرت کە ئەندامانی داعش لەخۆدەگرن، هەروەها ئەو کەمپانەی کە خێزانەکانیان تێیدا نیشتەجێن لە کوردستانی سووریا و داوای لە وڵاتان کرد بەپەلە هاووڵاتییەکانیان بگەرێننەوە.
-
هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە هاوکاریی هێزەکانی هەسەدە لە دێرەزوور چەند کەسیان دەستگیر کرد
بەشی سووریا- هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دابەزین و لەوێ بەهاوکاری شەڕڤانانی هەسەدە ژمارەیەک کەسیان دەستگیر کردووە.
-
هاکان فیدان؛ لینەی نهێنییەکانی ئەردۆغان یان کلیلداری داهاتووی تورکیا/ محەمەد هادیفەر
بەشی تورکیا- لەسەرەتای دەسەڵاتدارێتیی پارتی داد و گەشەپێدانەوە تاوەکوو ئێستا شایەتحاڵی ئامادەبوونی بەردەوام و هەندێک جاریش خۆشاردنەوەی ماناداری هاکان فیدان-ی تەمەن ۵۴ ساڵ وەزیری دەروەی نوێی تورکیا لە دەسەڵاتی سیاسیی ئەو وڵاتەداین.
-
لەدژی سیاسەتەکانی سوید:
سەدر داوایەک ئاراستەی ئێران و سعوودیە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەدر داوای لە ئێران و سعوودیە و جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی دنیا كرد هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر سوید ڕابگەیەنن.
-
کۆچی بە لێشاوی پەنابەرانی کوردی تورکیا بۆ ژاپۆن دەستی پێکردەوە
بەشی جیهان- سەرەڕای ئەوەی کە ئەو کوردانەی پێشتر لە ژاپۆن نیشتەجێ بوونە هێشتا مافی پەنابەرێتییان وەرنەگرتووە گرووپێکی گەورەی دیکە لە کوردەکانی تورکیا پاش بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات کۆچیان بۆ ژاپۆن کرد.
-
هەولێر دەستەخوشکی ناشاڤیڵی ئەمریکا
ئەنجوومەنی شاری ناشاڤیڵی ویلایەتی تێنسیی ئەمریکا هەولێری بە دەستەخوشکی خۆی پەسند کرد.
-
هیچ شەڕڤانێکی هەسەدە بۆ شەڕی دژی ڕووسیا نەچووەتە ئۆکراینا
هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەمریکا ۶۵۰ شەڕڤانی هەسەدەی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە گواستووەتەوە بۆ ئۆکراینا بۆ ئەوەی دژی رووسیا شەڕ بکەن.
-
ئەردۆغان پرۆتۆکۆلەکانی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات
بەشی جیهان- ئەنقەرە پرۆتۆکۆلەکانی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئاراستەی پەرلەمان دەکات، ستۆکهۆڵمیش پاڵپشتی هەوڵەکان دەکات بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا.
-
ئەمریکا بەرپرسیارێتیی کوشتنی سەرکردەیەکی داعشی لە ئەستۆ گرت
بەشی جیهان- فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی بەناوی ئوسامە موهاجیر ڕاگەیاند، کە ڕۆژی هەینی لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.
-
فەڕەنسا گێڕانەوەی هاوڵاتییەکانی خۆی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ڕاگرت
بەشی جیهان- سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی رایگەیاند، فەرەنسا گێڕانەوەی بەکۆمەڵی ژن و منداڵی ئەندامانی داعشی ڕادەگرێت، کە لە کامپەکانی کوردستانی سووریا دەستبەسەرن.
-
SDF: هیچ شەڕڤانێکمان بۆ شەڕی دژی ڕووسیا نەناردۆتە ئۆکراینا
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەمریکا ۶۵۰ شەڕڤانی هەسەدەی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە گواستووەتەوە بۆ ئۆکراینا بۆ ئەوەی دژی رووسیا شەڕ بکەن.
-
بەڕێوبەری خۆسەر ۲ ژن و ۳ منداڵی خێزانەکانی داعشی ڕادەستی کەنەدا کردەوە
بەشی سووریا- بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی رادەستکردنەوە لە نێوان خۆسەری و کەنەدا؛ بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا، دوو ژن و سێ منداڵی خێزانەکانی ئەندامانی داعشی ڕادەستی شاندێکی کەنەدا کردەوە.
-
هەولێر دەستەخوشکی ناشاڤیڵی ئەمریکا
بەشی جیهان- ئەنجوومەنی شاری ناشاڤیڵی ویلایەتی تێنسیی ئەمریکا هەولێری بە دەستەخوشکی خۆی پەسند کرد. ناشڤیڵ بە کوردستانی بچووک دەناسرێت، بەهۆی ئەوەی بەشی هەرە زۆری رەوەندی کوردی لە ئەمریکا، لەو شارەدا دەژین.
-
ئەردۆغان:
لەگەڵ هاوبەشەكانمان باشترین بڕیار لەبارەی سویدەوە دەدەین
بەشی تورکیا- سەرۆكی توركیا لەبارەی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ رایگەیاند توركیا لەبارەی ئەندامبوونی سوید لەناتۆ بڕیاری پێویست و باش دەدات.
-
ئەردۆغان بە دوو هۆکاری سەرەکی ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ ڕەت دەکاتەوە
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا، رایگەیاند تورکیا ئامادە نییە ئەندامێتیی سوید لە هاوپەیمانیی ناتۆ پەسند بکات و گوتیشی، سوێد کاری زیاتری ماوە ئەنجامی بدات.
-
فەڕەنسا ۳۵ منداڵ و ژنی داعش لە کامپەکانی کوردستانی سووریاوە دەگەڕێنێتەوە
بەشی سووریا- فەڕەنسا گەڕاندنەوەی ۱۰ ژن و ۲۵ منداڵی خانەوادەکانی ئەندامانی داعشی راگەیاند کە لە کامپەکانی کوردستانی سووریادا دەستبەسەربوون، ئەمەش چوارەم گرووپە کە بیانگێڕێتەوە وڵاتەکەی لە سووریاوە.
-
پێویستە کۆمەڵگای جیهانی لەسەر قەیرانی ئاوی حەسەکە بێتە دەنگ
بەشی سووریا- شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی و کامپەکانی ئاوارەکان، ناوچەی کارەساتبارن کە تورکیا ئاوی لێ بڕیوون.
-
ڕێکخراوی جۆسور ئاشکرای دەکات:
۸۳۰ بنکەی سەربازیی بیانی لە سووریا بوونی هەیە
بەشی جیهان- دامەزراوەی توێژینەوەی جۆسور لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا ۸۳۰ بنکەی سەربازیی بیانی لە سووریا بوونی هەیە.
-
پاپا: پێویستە هەرگیز ئازادی رادەربڕین ئیستغلال نەکرێت
بەشی جیهان- پاپا فرانسیس داوا دەکات ئازادی رادەربڕین ئیستغلال نەکرێت بۆ سووکایەتی کردن بە کەسانی تر.
-
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا:
هاوپەیمانان ۳۱۵ پێشێلکاریی ئاسمانییان لەماوەی مانگێکدا لە سووریا ئەنجام داوە
بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا ۳۱۵ جار سەلامەتی فڕینیان لە سووریا پێشێل کردووە.